عێراق له‌باره‌ی ماسی گومانی له‌ ئێرانه‌

له‌ ناوه‌راست و خوارووی عێراق فایرۆسێك تووشی سه‌رمایه‌ی ماسی بووه‌، كه‌ ماسیه‌كان سه‌ر ئاو دێخی و ده‌مرن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وت به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ماسی له‌ عێراق نرخی له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ دایه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ماسی ئێرانی له‌ بازاره‌كانی عێراق زیادی كردووه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی چه‌ند ماسیه‌كی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌ بۆ لێكۆلینه‌وه‌، له‌و ڤایرۆسه‌ی كه‌ تووشی ماسی بووه‌”.

میدیاكانی عێراق گومانیان له‌ زۆربوونی ماسی ئێرانی هه‌یه‌ له‌ عێراق، به‌ ناراسته‌وخۆ ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ تووش بوونی ماسی به‌ ڤایرۆس، پێیان وایه‌ ئێران ده‌ستی له‌م بابه‌ته‌ دایه‌، بۆ ساخكردنه‌وه‌ی ماسیه‌كانی خۆی له‌ بازاری عێراق چونكه‌ له‌ عێراق خواست له‌سه‌ر ماسی زۆره‌”.

 

Back to top button