دادگای باڵای یەكێتی ئەورووپا پەكەكە لە لیستی تیرۆردایەو دەری ناهێنین

 

دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردوو ئەمریكا 12 ملیار دۆلاری تەرخان كرد بۆ ئاشكراكردنی شوێنی سێ‌ سەركردەی پەكەكە, ئەمڕۆ دادگای باڵای یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” لەچوارچێوەی لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكاندا بهێڵێتەوە.

دادگای باڵای یەكێتی ئەوروپا، كە بارەگاكەی لە لۆكسمبۆرگە، پێداچوونەوەی بۆ داواكارییەكی پارتی كرێكارانی كوردستان كرد، كە لە دژی ئەنجوومەنی یەكێتی ئەوروپا پێشكەش كردبوو.

دوای پێداچوونەوەش بۆ ئەو داواكاریەی پەكەكە‌، دادگای ناوبراو بڕیاریدا، ئەو حیزبە لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكان بهێڵێتەوە.

لە مانگی ئایاری ساڵی 2014، پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” داواكارییەكی پێشكەش بە دادگای باڵای ئەوروپا كرد و داوای كردبوو، ئەو رێككار و كۆت و بەندانە لەسەر حیزبەكەیان هەڵگرن كە ئەنجوومەنی یەكێتی ئەوروپا بەسەریدا سەپاندووە.

لە ساڵی 2002ـەوە ئەنجوومەنی یەكێتی ئەوروپا ناوی پارتی كرێكارانی كوردستانی خستووەتە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە.

Back to top button