جۆن ئەبی زه‌ید بەربژێری باڵوێزی ئەمریکا كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگ له ووڵاتی عەرەبی وجیهانی ئیسلامی‌دا
جۆن ئەبی زەید فەرماندەی خانەنشینی سوپای ئەمەریكا لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا وە بەربژێرکراوە بۆ پۆستی باڵوێزی واشنتۆن لە ڕیازی پایتەختی شانشینی سعودیە، ئه‌بو زه‌ید جگه له‌وه‌ی به‌ربژێری سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كۆدەنگیش لەسەر دانانی هەیە، ئەبی زەید فه‌رمانده‌یه‌كی خانه‌نشینكراوی سه‌ربازی ئەمەریكایه و شارەزای زمان و کولتوری وڵاتانی عه‌ره‌بییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ئه‌بی زه‌ید له پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس وه‌ك جه‌نه‌راڵێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی ڕۆڵی گرنگ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمەرگەی كوردستان دا هه‌بووە .
جگه له‌وه‌ش جۆن ئەبی زەید لەساڵی ۱۹۹۱ رۆڵی ھەبووە لە سنوور دانان بۆ ھێرشەکانی سوپای عێراق بۆ کوردستان و دەسەڵاتی رژێمی فاشستی به‌عس و رۆڵی گرنگی هه‌بوو لە دروستکردنی ناوچەیه‌كی ئارام بۆ كورد وکەسێکی نزێک و تێگەیشتوو لە دۆزی کوردھەژمار دەکرێت .
پێگەی “سکای ئەلعەرەبی” ئاماژە دەکات بەوەی کە ئەبو زەید بە پسپۆڕیکی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت و ناسراوە بە(عەرەبە شێتەكە) ، ئه‌بی زه‌ید خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لەزانكۆی ” هارڤارد” تێزی دكتۆراكەی ئەنستیتوتی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر سیاسەتی بەرگری شانشینی سعودیە بووە و پلەی سەرسوڕمانی لەلایەن سەرۆكی زانكۆی هارڤاردەوە پێدراوە، بۆیە دەست بە کار بوونی جەرنەراڵێکی ئەکادیمی و شارەزا لە شانشینی سعودیە دەتوانێت کاریگەری ئەرینی و پەیوەندییەکی نویی لێ بکەوێتەوە .
لای خۆیه‌وه پێگەی “خلیج ئۆنلاین” نوسیویەتی جۆن ئه‌بو زه‌ید فەرماندەی سوپای ئەمەریكا بووە لەجەنگی دژ بە ڕژێمی ئەوكاتی عێراق، وە لەڕێگریكردن لە هەژموونی شیعەگەرایی و فراوانبوونی هەیمەنەی ئێران لەعێراق ڕۆڵی گرنگ و كاریگەری هەبووە خاوەن تێگەیشتن و دونیابینی جیاوازی خۆیی سەبارەت بە مەترسیەکانی ھەژموونی ئێران لە عێراق ، هاوكات به فەرمی جۆن ئەبو زەید لەساڵی ۲۰۰۳ ئەكرێت بەفەرماندەی جەنگ لەعێراق و ۲٤ دەوڵەتی تری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرچاوەکان /
سکای ئەلعەرەبی
خلیج ئۆنلاین