بزانە كێ لەپشتی بەڵگەساختەكەی رێواز فایەق دایە

خواكوڕك
 
پاش بڵاو بوونەوەی هەڵمەتێك لەدژی رێواز فایەق ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی یەكێتی و لەناوەندی بریار، گوایە خانوێكی بەبڕی 682 هەزار دۆلاری بۆ كراوە لە شارۆچكەی عەنكاوە، ئەنجوومەنی وەزیران بەڵگە راستەقینەكەی بەهەمان ژمارە بڵاو كردەوە، رێواز فایەقیش دەلێت بۆم روونە كێ لەپشتی ئەو بەڵگە ساختەیە دایە.
 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەو بەڵگە ساختەیە لەلایان شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە كراوە بۆ سوك كردنی ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەكێتی، كە راستەوخۆ سەرپەرشتی چەند پەیچێك و ماڵپەرێك دەكات كە تەنها كاریان جنێودانە بە لایانەكان.
 
سەرچاوەیەكی نزیك لە ناوەندی بڕیار كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی راگەیاند ئەو هەڵمەتە لەلایان شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە كراوە، بەڵگە ساختەكەش هەر ئەو لەرێگای ئەو پەیچ و ماڵپەرە جنێو فرۆشانەدا بڵاو كردۆتەوە.
 
شایانی باسە ماوەیەكە میدیای فەرمی و نزیك لە گۆڕان و باڵی دەست رۆشتوو چەندین بەڵگەی ساختە و هەواڵی چەواشەكاری وەك” گرتەڤیدیۆیەك لە كەركووك كە داعشێك دەلێت پارتی ئێمەی هێناوەتەكەركووك و ملازم موحسین و سەرچاوەی هەواڵی نهری بۆ ئامانجی سیاسی و بەكار هێنانی بە ناوەرۆكێكی جیا كاری لەسەر دەكرێت، دواین هەوڵدان بۆ بەلارێدا بردنی رای گشتی بڵاو كردنەوەی بەڵگەیەكی ساختە بوو لەسەر ئەندام پەرلەمانێكی خۆیان و پاشان ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی بەدرۆ خستەوە بەبەڵگەوە.
234324324
بەڵگە راستیەكە
342423
هاوپێچی بەڵگە راستیەكە
بەڵگەی ساختە
بەڵگەی ساختە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
Back to top button