سبه‌ینێ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گاته سلێمانی
بڕياره سبه‌ى شاندێكى پارتى ديموكراتى كوردستان به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ردانى شارى سلێمانى بكات.
شاندەکەی پارتی رۆژی شەممە ۱۷ی۱۱ی۲۰۱۸ سەردانی شاری سلێمانی دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لای خۆیه‌وه كاروان یاروه‌یس لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یاند: سبه‌ینێ شه‌ممه ۱۷ی۱۱ی۲۰۱۸ وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن و ده‌چنه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
رۆژی ۳۰ـی ئەیلوولی ۲۰۱۸، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی سێشەممە ۳۰ی۱۰ی۲۰۱۸ ، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد.
ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە کۆی ۱۰۰ کورسیی پەرلەمان لە خولی پێنجەم:
– پارتی دیموکراتی کوردستان، ٤۵ کورسی.
– یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ۲۱ کورسی.
– بزووتنەوەی گۆڕان، ۱۲ کورسی.
– نەوەی نوێ، ۸ کورسی.
– کۆمەڵی ئیسلامی، ۷ کورسی.
– بەرەو ئیسڵاح ۵ کورسی.
پێکهاتەکان (ژمارەی کورسییەکانیان جێگیرە):
– تورکمان، ۵ کورسی.
– مەسیحی و کلدان ئاشووری، ۵ کورسی.
– ئەرمەن، ۱ کورسی.