هه‌ولێر و به‌غدا ڕێكه‌وتن له‌سه‌رهەناردەكردنی نەوتی كەركوك بە بۆری بۆ توركیا
نەوتی كەركوك بە بۆری هەرێمی كوردستان هەناردەی توركیا ده‌كرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكی نوێ لە نێوان هەرێم‌و بەغداد دوای ساڵێك لە ڕاگرتنی ئەو پڕۆسەیە.
وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌زاری عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی، رایگه‌یاند:” به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌وسه‌ره‌تا، بڕی ۵۰ بۆ ۱۰۰ هه‌زار به‌رمیل له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك، له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌كرێت”.
پێشتر بەغداد هەناردەی نەوتی كەركوكی بە تەنكەر بۆ ئێران ڕاگرت، ئەوەش لە چوارچێوەی گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆسەر كەرتی نەوتی ئێران.
لە دوای ڕووداوەكانی خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبەر شاری كه‌ركوك به‌رێكه‌وتنی نێوان گروپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان كرا ، سه‌ره‌تاهەناردەكردنی نەوتی ئەو پارێزگایە بە بۆری ڕاگیرا‌و دوای چەند ڕۆژێك و رێكه‌وتنی یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبی بە تانكەر هەناردەكردن بۆ ئێران دەستیپێكرد‌و چەند مانگێك بەردەوام بوو.