جۆن بۆلتن: خۆشحالم بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای کوردستان

 

 


دوای ئەوەی بەهۆی داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان، پاش زیاتر لە سالێک حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی عێراق ڕێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی لەڕێگەی بۆڕی کوردستان، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەلێت خۆشحالم بە هەوالەکە.

جۆن بۆلتۆن، ڕاوێژکاری نیشتیمانی ئەمریکا دوای تەنها چەند کاتژمێرێک لەهەناردەکردنی نەوتی کەرکووک ڕایگەیاند خۆشحاڵ بووم بە هەوالەکە.

شایەنی باسە دوای سەپاندنی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا، ئەمریکا دژی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بوو بۆ ئێران، بۆ ئەو مەبەستەش پشتگیری رێککەوتنی هەولێر و بەغدای دەکرد بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی تورکیاوە.

Back to top button