عەلی عەونی: عەلی باپیر لەمێژە چووەتە بەرەی خیانەتكاران

 

دوای ئەوەی كەركووك و بە شێكی زۆری خاكی كودستان بە هۆیی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری یەكێتی لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بە تەنها وشەیەكیش قسەی نەكرد لە بارەی خیانەتەكە ئەندامێكی سەكردایەتی پارتیش دەڵێت:” عەلی باپیر چووەتە ژێر ركێفی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی”.

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی ڕایگەیاندووە:” پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان، پڕۆسەیەكی گرنگ و پیرۆزە و خەڵكی بەشەرەفی كوردستان، لەپێناو بەدەستھێنانی مافی زەوتكراوی خۆی و ھەنگاونان بۆ سەربەخۆی دەنگی دا.

عەلی عەونی ھەروەھا رایگەیاند، عەلی باپیری ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دوای ئەوەی دڵنیابوو لەوەی حزبەكەی بەشداریی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ناكات، ”قسەی بێسەروبەر لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆییەوە دەكات“.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بە دەستكەوتێكی مێژوویی گەلی كوردستان دەزانێت و رایگەیاند، ئەگەر خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەر نەبوایە، ئەوا گەلی كوردستان بە مافەكانی خۆی دەگەیشت.

عەلی عەونی ئاماژەی بەوەش دا، كە عەلی باپیر لەمێژە چووەتە بەرەی خیانەتكاران و رایگەیاند، ”ھەموو قسەكانی عەلی باپیر لە بەرژەوەندی لاھور جەنگی و پاڤڵ تاڵەبانی و خیانەتكارانی ١٦ـی ئۆكتۆبەرە، كە ئەو گرووپە لە دژی گەلی كوردستان، یارمەتی داگیركەر و وڵاتانی دراوسێیان داوە“.

ھەروەك ئەو سەركردەیەی پارتی باسی كرد، عەلی باپیر لەماوەی چوار ساڵی شەڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش نەك ھەر بەرگری لە كوودستان نەكرد، بەڵكو ”نەیوێرا داعش بە كافر بناسێنێت، بۆیە ئێستاش مافی قسەكردنی لەسەر كوردستان نییە“.

ئەو لێدوانەی عەلی عەونی دوای ئەوە دێت، كە ئەمیری كۆمەڵ لە میدیاكانی حزبەكەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی بە ھۆكاری دابڕانی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكە لە ھەرێمی كوردستان دانابوو، لەكاتێكدا ئەو ناوچانە بەھۆی خیانەتی گرووپی ١٦ـی ئۆكتۆبەرەوە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر كران.

Back to top button