له‌نێوان ئه‌مریكیه‌كان و مه‌سرور بارزانی چی باس كرا
جارێكی تر مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان باسی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و داوایی كرد به كه ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ناوچه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه”.
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان ئه‌مرۆ 17/11/2018، پێشوازی كرد له ئه‌ندرۆ پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق و شاندی یاوه‌ری، له دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی قۆناخێكی نوێی چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر تاوتوێ كران”.
وه‌ك له راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، له‌و دیداره‌دا پێشوازی له بڕیار و رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی بیره‌كانی كه‌ركووك له‌رێی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كرایه‌وه و به هه‌نگاوێكی گرینگ دانرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه” مه‌سرور بارزانی، و ئه‌ندرۆ پیك، له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان له ئاساییكردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێگاكان و پاككردنه‌وه‌یان له مینه چێنراوه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌م ناوچانه كرده‌وه.
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه تاوتوێكردنی ده‌ستپێكردنی قۆناخێكی نوێی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا بوو.