شاندهكهی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومهت سهردانی یهكێتی دهكات
ئەمـڕۆ شەممە ۱۷ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۸، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكھێانی حكوومەت لەگەڵ لایەنەكان گەیشتە سلێمانی و لە دەستپێكدا لەگەڵ شاندێكی یەكێتی كۆبوونەوە.
كاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆ، شاندەكەی پارتی سەردانی مهكتهی سیاسی یەكێتی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان .
لەبارەی داواكانی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆست لە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاند: “یەكێتی بە فەرمی رایگەیاندووە، كە داوای پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكوومەت دەكات”.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكدێت لە ئازاد بەرواری، جەعفەر ئیمینكی، مەحموود محەمەد، ھێمن ھەورامی و ئومێد سەباح، بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش بكەن.