شاندهكهی پارتی سهردانی بزوتنهوهی گۆڕان دهكات
كەمێك پێش ئێستا شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەیشتنە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەگردی زەرگەتەی شاری سلێمانی.
دوای گەیشتنی شاندهكهی پارتی دیموكراتی كوردستان ، كۆبونەوەی نێوان هەردوو شاندی پارتی و گۆڕان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دەستیپێكرد.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ” خواكوڕك “، ئامانجی سەردانی شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاگاداربوونە لەڕاو بۆچوونی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بەشداریكردن یان نهكردنیان له كابینەی ۹ی حكومەتی هەرێم.
شاندەكەی پارتی راوێژكارییە، مەبەست لەسەردانەكەیشی گوێگرتنە لە داواكاریی لایەنەكان، بڕیارە دواتر لەكۆبونەوەی سەركردایەتی پارتی داواكارییەكان تاوتوێبكرێن.
شاندەكەی پارتی پێكهاتوون لە( ئازاد بەرواری ، مەحمود محەمەد ، هێمن هەورامی، ئومێد سەباح)، هەروەها شاندەكەی بزوتنەوەی گۆڕان پێكهاتوون لە(جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجی، رەئوف عوسمان، ئاوات شێخ جەناب و ئاراس وەلی).