پێگه‌ی یه‌كێتی به‌كورسی نیه بهكهلهگاییه
رێكان سه‌باح
جارێكی تر یه‌كێتی قه‌وانه سواوه‌كه‌ی لێدایه‌وه، له‌به‌رده‌م تیڤیه‌كاندا به‌و په‌ری رووقایمی گوتیه‌وه، پێگه‌ی یه‌كێتی به‌كورسی نیه! ئه‌م روانگه‌یه‌ی یه‌كێتی كه جار نا جارێكی دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام ده‌یهێنێت و ده‌یبات وبه وشه‌ی جۆڕاو جۆڕ ده‌یخاته روو، كه جارێك ده‌لێت یه‌ك كورسیش بهێنێت یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتیه و ده‌سه‌ڵات راده‌ست ناكات، یان ده‌لێت پێگه‌ی یه‌كێتی به‌كورسی نیه، روون و ئاشكرایه، كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به دیكتاتۆری و هه‌ره‌شی شه‌ری ناوه‌خۆ و تێكدانی یه‌كپارچه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌وشه باوه‌كه‌ی ” كهلهگاییه” دیكتاتۆریهكهی به‌رده‌وام بكات له زۆنی بێ سه‌روبه‌ری دهسهڵاتداریهكهی” ئه‌م تێروانینه‌ی یه‌كێتی له‌م دۆخه‌ی كه له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێداین، بۆ پارتی هه‌ستیار و مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌م روانگه‌یه‌ی یه‌كێتی زۆر راشكاوانه‌یه له‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت بهههرهش و گۆرهشه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پێكهێنان و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن، ته‌واو ره‌تكاته‌وه، به ربه‌ی بیره‌نه‌وته‌كانی ته‌ق ته‌ق بپێورێت، بۆشی ده‌سته‌به‌ر بێت”.
بۆیه پارتی پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌مجاره كه‌دوایی خیانهتهگهورهكهی 16ی ئۆكتۆبه‌ره، هه‌ستیارتر و وردتر و تێداقوڵتر له دانووستاندنه‌كان بروانێت به‌تایبه‌تی دانووستاندن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، چونكه هه‌م له‌رووی داتا و هه‌م له‌رووی ئه‌نجامه‌كان، له سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی، ده‌بینین كه خه‌ڵكی ئه‌م حزبانه‌ی كه به‌شداری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ره‌شیان كردووه سزادراوهن، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌دێت كه بوونی ئه‌م حزبانه به‌م قه‌باره‌یه به‌و واتایه‌یه كه هه‌ر ئه‌وه‌نده خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵ دایه، سه‌رباری دزین و فێله به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی و ساخته‌كاری له ئیراده‌ی خه‌ڵك كه مێژووێكی پڕاو پڕی له‌و بواره هه‌یه”.
ئه‌م دانووستاندنانهی كه پارتی له‌گه‌ری پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێكی كوردستان ده‌كات، ده‌بێت به‌و واتایه بێت، كه پارتی به‌ره‌ی خه‌ڵك كه ئه‌مرۆ زۆرینه‌ی له‌به‌ره‌ی پارتی دایه، له‌بیر نه‌كات، رای خه‌ڵك له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر به هه‌ستیاریه‌وه وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی، چونكه خه‌ڵكی كوردستان یه‌كێتی به ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر دۆزی كورد ده‌بینێت، به‌تایبه‌تی دوایی خیانه‌ته تۆماركراوه فوڵ ئێجدیهكهی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه ئازاری گه‌یاندووه به گیانی هه‌موو كوردستانیه‌كی نیشتمان په‌روه‌ر، بۆیه ئه‌م دانووستاندنه بۆ پارتی هه‌م هه‌ستیاره هه‌م مه‌ترسیداره”.
ئه‌گه‌ری چی هه‌ره‌شه‌كانی پشتی ئه‌م روانگه‌یه‌ی یه‌كێتی كه ده‌لێت پێگه‌ی یه‌كێتی به‌كورسی نیه، مه‌ترسیدار تره له‌سه‌ر دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد و بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان كه هه‌ره‌شه‌یه له یه‌كپارچه‌ی خاكی كوردستان و هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوه‌خۆ، به‌ڵام ده‌بێت پارتی به‌كه‌مترین زیان له‌و ڤایرۆسه وێرانه‌ی سه‌ر جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان ده‌رچێت، قه‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی یه‌كێتی نه‌ك پێگه‌ی یه‌كێتی، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌متر بكاته‌وه، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌چوارچێوه‌ی قه‌باره‌ی ساخته‌كاری ئه‌مجاره‌ی سه‌روی 20 كورسیه‌كه‌ی له حكومه‌تدا جێگیر بكات، به‌ڵام له‌مه‌دا زیاتر یه‌كێتی هه‌نگاو بنێت ئه‌وكاته روانگه‌ی خه‌ڵك به هاوشان بوونی یه‌كێتی، پارتی ده‌بینێت و سزادانی یه‌كێتی یه‌كسان ده‌بێت به سزادانی پارتیش، بۆیه ئه‌م گه‌ره‌ی دانووستاندن له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پارتی هه‌ستیار و مه‌ترسیداره”.