سهرههڵدانهوهی داعش ۱۸ ههزار هاوڵاتی ئاواره دهكات
بە ھۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنی و سەرھەڵدانەوەی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، جارێكی دیكە خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارەی ھەرێم دەبنەوە .
ھۆشەنگ محەممەد، بەڕێوەبەری ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگیی قەیرانەكان ڕاگەیاند: “ئاوارەبوونی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەرێم بە ھۆی سەرھەڵدانەوەی داعش و تێكچوونی دۆخی ئەمنییەوە، بەردەوامە و خەڵك رۆژانە ئاوارەی ھەرێم دەبنەوە و ئێمەیش لە كەمپەكانی ھەرێمی كوردستان نیشتەجێیان دەكەین و ھەموو ھاوكارییەكیشیان پێشكەش دەكەین”.
بەڕێوەبەری ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگیی قەیرانەكان گوتیشی: “تەنیا لەمساڵدا لە مووسڵ و كەركوك و سەڵاحەددین، ١٨ هەزار كەس ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونە و ئەوانەی ئاوارەیش دەبن باس لەوە دەكەن كە بە ھۆی خراپیی دۆخی ئەمنییەوە ئاوارە بوونە”.
هۆشهنگ محهمهد دەشڵێت: “حكوومەتی عێراق زۆر بە كەمی ھاوكاریی ئاوارەكان دەكات و زیاتر ھەرێمی كوردستان ھاوكاریانە، بەپێی دوائاماریش، ملیۆنێك و ١٧٩ هەزار ئاوارە لە ھەرێمی كوردستاندا ھەن و نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان”.