پۆلیسی هەولێر 14 تۆمەتباری جیاوازی راگەیاند

خواكوڕك
 
بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دا لەهەولێر 14 تۆمەتباری جیاواز لەماوەی یەك مانگدا، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی شاری هەولێرەوە دەستگیركراون. وتیشی “هەوڵەكانمان بەردەوام دەبێت بۆ دابینكردنی ئارامی بۆ شاری هەولێر و هاووڵاتیانیش لەوە دڵنیادەكەینەوە”.
 
ئەمرۆ یەكشەممە 30ی 10ی 2016ی لە هەولێر، عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا، ئەو تۆمەتبارانەی لەدەرەوەی وڵاتن، لەرێگەی یاساوە دەیانهێننەوە و دەستگیریان دەكەنەوە. ئاماژەی بەوەش دا، كۆمەڵێك كەسی دیكە دەستگیركراون و لەماوەیەكی دیكەدا ئەوانیش ئاشكرا دەكەن.
 
سەبارەت بە تاوانەكانی ئەو دەستگیركراونەش، وتی “تاوانەكانیان جیاوازە، تێیدایە كوشتنە، تێیدایە پارە و تابلۆی ئۆتۆمبێلی تەزویر كردوە، تاوانی پەیوەندیدار بە حەبی تێدایە، دزینی ئۆتۆمبێلی تێدایە، هەڵكوتانە سەر ماڵان و تەقەكردنی تێدایە، بەڵام زۆرترین تاوانەكان ئاژاوەنانەوە بوون”.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ئاشكراكرد، یەكێك لە تۆمەتبارەكان خەڵكی بەغدایە و ماوەی سێ رۆژ دەبێت رووی كردۆتە شاری هەولێر و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە تەمەنەكانیشیان لەنێوان 18ی بۆ 30 ساڵی دایە.
Back to top button