دوو گروپی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو ده‌بێته شه‌ڕیان
به پێی زانیارییه‌كان دوو گرووپی چه‌كداری میلیشیاكانی حه‌شد به ناوه‌كانی (محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌كبه‌ر) كه به حه‌مه ئێرانی ناسراوه له گرووپی میلیشیاكانی (فورسانولحهق)، له‌گه‌ڵ (جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن)ی چه‌كداری عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، ده‌بێته شه‌ڕه ته‌قه‌یان و به‌هۆیه‌وه جه‌عفه‌ر بریندار ده‌بێت.
شه‌ڕی ئه‌و دوو گروپه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ، له نزیكی به‌نزینخانه‌ی (قوسه‌ی) بووه له خورماتوو، دواتریش هێزێکی سوپای عێراق و پۆلیسی خۆجێیی خورماتوو، حەمە ئێرانی له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دەستگیر دەکەن و راده‌ستی چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قی ده‌كه‌نه‌وه.
دوای ئه‌و رووداوه‌كه، گرووپێك لە پاسەوان و چه‌كدارانی (حەمە ئێرانی) لە ناحیەی ئامرلیەوە دەگەنە ناو قەزای خورماتوو و تەقە لەبارەگای عەسائب ده‌كه‌ن و دووباره وشەڕ لەنێوانیان دروست ئەبێت ، ئێستا شەڕی میلیشیاکان لە خورماتوو دەستیپێکردووەتەوە و به گوێره‌ی زانیارییەکان ھێزێکی عەسائیب ئەھلولحەق، لەدیالەوە گه‌یشتوونه‌ته خورماتوو.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، خورماتوو كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.