کەمپی دانکێرک لە فەرەنسا داخرا

پاش زیادبوونی رێژەی کۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتی فەرەنسا بەگشتی لە کەمپە نایاساییەکانی کالاس و دانکێرک ،حکومەتی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا نزیکەى ١٨٠٠ کۆچبەر لە کامپێکى دانکێرک دووربخاتەوە کە ماوەی چەند مانگێکە لەوێ نێشتەجێن و ئامانجیانە بگەن بە بەریتانیا ، زانیاریەکانی رێکخراوی کۆچی جیھانی ئاماژەی داوە کە بەشێکى زۆر لەو کۆچبەرانە کۆچبەری کوردى هەرێمى کوردستانن.

فرانس پریس لە باره‌ی بریاره‌كه‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی دانکێرک ئاشكرای كرد و ده‌ڵێت :” حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ناچاربووه‌ ھێز بەکار بھێنن بۆ جێبەجێ کردنی پلانه‌كه‌ی چونکە بەشێک لە پەنابەران پابەندی رێنماییەکان نەبوون، ئەمەش بووەتە جێگەی رەخنەی بەشێکی زۆری رێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی پەنابەران .

ئینستیتوتی لێکۆلینەوە مرۆییەکانی ئەوروپا کە دەزگایەکی تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیە ھەنووکەیی و کۆمەلایەتیەکانی ئەوروپا و جیھان لە وێبسایتی میدیا ھیوب راپۆرتیکیان بڵاو کردووەتە لە مەڕ بێ پلانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دراوسێ بۆ چارەسەر کردن و ریشەکێش کردنی یەکجارەکی دیاردەی کۆچی نایاسایی .

راپۆرتەکەی ئینستیتوتی لێکۆلینەوە مرۆییەکانی ئەوروپا ، ئاماژە بە لێپرسراوێتی سیاسی و ئەخلاقی وڵاتانی و تورکیا و روسیا و وڵاتانی بەڵکان دەکات کە ڕێخۆشکەرن لە رێگەدان بەو ژمارەی زۆرەی پەنابەران بۆ ئەروپا ھاوکات بە ھۆی خراپی چاودێری ئەمنی و ھەواڵگری رێژەی زۆری باند و گروپەکانی قاچاخچێتی تا دێیت کارەسات و قەیرانەکانی دیاردەی کۆچ مەزنتر دەکات .

سەرچاوە /

FRANCE PRESS

MEDIA HUB

Back to top button