دوو بوومەلەرزە كەلاریان هەژاند
ئەمشەو لە دوو کاتی جیاوازدا دوو بوومە لەرزە بەدوای یەکدا کە چەند خولەکێکیان نێوان بوو شاری کەلاریان هەژاند, تا ئێستا هیچ زیانێكی ماددی و گیانی بە دواوە نەبووە.
سیروان ساڵح، پسپۆری جوگرافیا و به‌ڕێوه‌به‌ری لاپەڕەی كه‌شوهه‌وای گه‌رمیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگه‌یاندووە: “ئه‌مشه‌و 17/11/2018 له دوو كاتی جیاوازدا كه نێوانیان ته‌نیا 4 خوله‌ك بووه، 2 بومه‌له‌رزه له‌نزیك گوندێكی باشووری شاری كه‌لار ڕوویان دا”.
گوتیشی: “زەویلەرزەی یه‌كه‌م كاتژمێر 6:41 خوله‌كی شه‌و بووه و گوڕه‌كه‌ی 2.9 پله بووه به‌پێی پێوه‌ری ڕێخته‌ر له قوڵایی 18 كیلۆمه‌تر و زەویلەرزەی دووه‌م گوڕه‌كه‌ی 3.3 پله بووه به‌پێی پێوه‌ری ڕێخته‌ر و له كاتژمێر 6:45 خوله‌كی شه‌و ڕووی دا له قوڵاتیی 15 كیلۆمه‌تر”.
ڕوونیشیكرده‌وه: “هه‌ردوو زەویلەرزەکە له‌نزیك گوندی (كانی ماسی) لە باشووری كه‌لار ڕووی داوه كه 12 كیلۆمه‌تر له سەنتەری شارەکە دووره”.
تاکو ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئەو زەویلەرزەیە بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.