فازل بەشارەتی: پێدەچێت دوای یەكلاكردنەوەی حكومەت و پەرلەمان پێداچوونەوە بە پۆستی سەرۆكی هەرێم بكرێت

 

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم گەڕی گفتوگۆكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەستپێكرد, سەركردەیەكی پارتی ئاشكرای دەكات، بەپێی رێككەوتنی سیاسی بێت یاخود بەپێی هەڵبژاردن پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پشكی پارتی-یە، ئەوەش دەڵێت “پێدەچێت لەدوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمان، پێداچونەوە بۆ ئەو پۆستە بكرێت”.
فازڵ بەشارەتی پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندووە “بەپێی رێككەوتنی سیاسی بێت یاخود بەپێی هەڵبژاردن، پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێویستە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دیاری بكرێت، ئەگەر هەڵبژاردنیش بكرێت بۆ ئەو پۆستە دڵنیاین لەوەی بۆ حزبەكەمان دەبێت”.
سەبارەت بە كاراكردنەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فازڵ بەشارەتی رایگەیاند، تائێستا ئاگادار نییە هیچ گفتوگۆیەك لەلایەن پارتی-یەوە لەسەر كاراكردنەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێم كرابێت، بەڵام پێدەچێت لەدوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، جارێكی دیكە پێداچونەوە بە پۆستی سەرۆكی هەرێمدا بكرێت.

Back to top button