لە ئەنجامی خۆپیشاندان لە فەرەنسا كەسێك كوژراو 47 كەسی دیكە بریندر بوون

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەك ناڕەزاییەك لە دژی‌ زیادكردنی‌ باج لەسەر سووتەمەنی‌،شوفێران و نزیكەی‌ 125 هەزار كەس لە شارەكانی‌ فەڕنسا دەستیان بە خۆپیشاندان كرد, لە ئەنجامی بەریەك كەوتنی خۆپیشاندەران و پۆلیس خۆپیشاندەرێك گیانی‌ لەدەست دا و 47ی تر بریندار بوون.

بەرپرسانی‌ وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایانگەیاند لەكاتێكدا شۆفێرە خۆپیشاندەرەكان بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی گاز لە وڵاتەكەدا شەقامەكانیان داخستووە، یەكێك لە خۆپیشاندەرەكان گیانی‌ لەدەست داوە و 47 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەوتەی‌ لوی‌ لویگی‌ بەرپرسی‌ باڵای‌ فەڕەنسی‌ خۆپیشاندەرەكە لە ناوچەی‌ سافوای‌ رۆژهەڵات گیانی‌ لەدەست داوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی‌ پێكردووە.

پۆلیس دەڵێت: “سیان لە بریندارەكان لە دۆخێكی زۆر خراپدان”.

بەپێی وتەكانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا بەرپرسە فەرمییەكان دەڵێن: تا ئێستا 24 هاوڵاتی دەستگیركراون و 17 كەسیش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت”.

خۆپیشاندانی ناڕەزایی كاتێك تاوی سەند كە باجی سوتەمەنی زیادیكرد ئەمەش بووەهۆی نزمبوونەوەی ئاستی كڕینی گاز و سوتەمەنی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەهۆی گرانبوونییەوە، هاوكات لێكۆڵینەوەش دەستیپیكردووە سەبارەت بە وردەكارییەكانی كوشتنی یەكێك لە خۆپیشاندەرەكان.

Back to top button