بەوێنە: سەرپەرشتیارێکی خۆپیشاندانەکانی شاری بەسرەی باشووری عێراق، تیرۆر کرا

 

دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوو بەهۆی کەمی خزمەتگوزاریەکان خزمەتگوزاریەکان زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە بەسرە بەڕێوەچوو ژمارەیەک کەسایەتی دینی و عەشایری وەک سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان دەرکەوتن، یەکێک لەوانە شێخ ویسام ڕاوی، زانایەکی ئاینیی بەسرەیە کە شەوی رابردوو لەبەردەم مالەکەی تیرۆرکرا.

 

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەککان، شێخ ویسام راوی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە بەسرە، دەستڕێژی گوللەی لێ کراوە.

 

هەروەک سەرچاوە عێراقییەکان باسی دەکەن، دوای رووداوەکە، شێخ ویسام راوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست داوە.

 

چەند مانگێکە ئاوی بەسرە پیس بووە و بەهۆیەوە دەیان کەس ژەهراوی بوون، هەرچەندە هاووڵاتییانی بەسرە نزیکەی دوو مانگە خۆپیشاندان دەکەن و داوای چارەسەرکردنی دەکەن، بەڵام حکوومەتی عێراق گوێ بە داواکارییەکەیان نادات.

 

ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، کارەبا و باڵادەستیی هێز و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە

 

Back to top button