دیبالا دڵخۆشه به ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین
دیبای دڵخۆشه به رووحیه‌تی نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك به دوو گۆڵ بێ به‌رامبه‌ر”.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا دوای یاری دۆستانه‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی یۆڤانتۆس به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند” ئێمه كاره‌كانمان به باشی ده‌كه‌ین، گوتی من له‌یارییه‌كانی دیكه‌شدا گوتوومه، ئه‌م گروپه زۆر باشه ئێمه ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین كه راهێنه‌ری ده‌وێت”.
هه‌روه‌ها گوتیشی كه‌ش و هه‌وایه‌كی باش هه‌یه و ده‌توانن له ئه‌نجامه‌كان بزانن كه ئێمه چیمان به‌ده‌ستهێناوه”.
دیبالا 72 خولهك له‌و یارییه دۆستانه‌یه یاریكرد و به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به گۆلێكی رامیرۆ و گولێكی هه‌ڵه‌ی ئیساك بریزوێلا سه‌ركه‌وت”.