گۆڕان: ئه‌مجاره‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ناده‌ینه‌وه‌ یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وندی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌كار بهێنێت

گۆڕان ئه‌مجاره‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوی بڕیوه‌ته‌، پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕانیش ده‌لێـ”ئەگەر سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەک جێگریشی هەبێت، ئەوان پۆستی جێگرەکە بە شایستەی خۆیان دەزانن و پێیانوایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستەکەی بۆ ”خزمەتی بنەماڵەی تاڵەبانی“ بەکار هێناوە”.
هێمن شێخانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و به‌رپرسی مه‌كۆی گۆڕان له‌هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا به‌ راگه‌یاندنه‌كانی راگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر “ئەگەر بەشداری لە حکوومەتدا بکەین، ئەوا پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت بە ئیستحقاقی خۆمان دەزانین و داواشی دەکەین، ئەگەر سەرۆکی حکوومەت یەک جێگریشی ھەبێ، هەر داوای ئەو پۆستە دەکەین، ڕوونیشی کردەوە، لە ڕابردوودا ئەو پۆستە لە دەستی یەکێتی دا بووە و ھیچ خزمەتێکی پێ نەکردووە، بەڵام ”ئەگەر ئەو پۆستە بکەوێتە دەستی ئێمە، ئەوا پێموایە ڕاستیی کارەکانی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکوومەت بۆ ھاووڵاتییان دەردەکەوێت کە لە ڕابردوودا ھیچی نەکردووە و ڕاستگۆش نەبووە لەگەڵ کارەکانی دا”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گۆڕان ده‌شلێـ”ئەگەر گۆڕان پۆستەکە وەربگرێت، ئەوا دەیخاتە خزمەتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، چونکە ”یەکێتی خستوویەتیە خزمەتی بنەماڵەی تاڵەبانی، نه‌شی شاردۆته‌وه‌ کە لەبەر ئەوەی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانییە، یەکێتی لەوێ ململانێیەکی زۆری گۆڕان دەکات، چونکە لە دەسەڵاتی گۆڕان دەترسێت. لەلایەکی دیکەشەوە، بەشێکی زۆری ئەندامانی گۆڕان پێشتر لە ناو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە ھاتوونەتە دەرەوە، بۆیە ئێستا پڕۆژە و بەرنامەی گۆڕان بە بەراورد لەگەڵ بەرنامە و کاری یەکێتی، جیاوازیی زۆری هەیە، چونکە یەکێتی ھەمیشە ھەوڵی قۆرخکاری دەدات.
Back to top button