پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو
بە گوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە باشووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری نمە باران ھەیە.