به‌بۆنه‌ی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام ڕۆژێك كرایه‌ پشووی فه‌رمی

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە بۆنەی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد (دروودی خوای لێ بێت)، رۆژی سێشەممە ۲۰ی تشرینی دووه‌می ۲۰۱۸ی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان، كرده‌ پشووی فه‌رمی.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، رۆژی سێشەممە ۲۰ی ۱۱ی۲۰۱۸ لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

به‌ گوێره‌ی وێبسایته‌كه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە بۆنەی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد (دروودی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كات و خوازیاریشه‌ ئەم یادە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان.

Back to top button