یونسێف سیستەمی داتا بەیس بۆ مناڵان دادەنێت

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر رایدەگەیەنێت: رێکخراوی یونسێفی جیهانی بڕیاریداوە بۆ یەکەمجار لەهەرێمی کوردستان سیستەمی داتا بەیس بۆ بەشی پاراستنی منداڵان دابین بکات و خۆشی سەرپەرشتی بکات.

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر، راگەیاند:” سیستەمی داتا بەیس گرنگی خۆی هەیە بۆ زانینی سەرجەم پێداویستی و زانیارییەکان لەبارەی مناڵان بەتایبەتیش بۆ بەشی چاودێری منداڵانی سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی”.

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر گوتیشی” دوای چەندین کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ رێکخراوی یونسێفی جیهانی بۆ دانانی داتابه‌یس بۆ به‌شی پاراستنی منداڵان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٨ رێکخراوەکە بەفەرمی رەزامەندی نیشاندا لەسەر دانانی سیستەمی داتا بەیس بۆ بەشی چاودێری منداڵان”.

یوسف چاوشین ئاماژەی بەوەشدا، لەمەودوا سیستەمی داتا بەیس بۆ بەشی چاودێری منداڵان لە وەزارەتی کار دەخرێتە بواری جێبەجێکردن، به‌ شێوه‌یه‌ک سه‌ره‌تا ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ لایه‌ن رێکخراوی یونیسێف به‌ڕێوه‌ ده‌بردرێت و دواتر راده‌ستی وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ده‌کرێت، بۆ ئەوەی باشتر بتوانین زانیاری و داتاکانمان لەبارەی منداڵانەوە هەییت.

Back to top button