جه‌مال خاشقچی هاوژینی ژنێکی مسریش بووە

دۆسیەی رۆژنامە نووسی دیاری سعودی جه‌مال خاشقچی تادێیت ئالۆزتر و سەرنج ڕاکێش تر دەبێت ، لە تازەترین ھەواڵی میدیاکانی جیھانی دا دەرکەوت کە خاتوو حەنان کە خانمێکی تەمەن پەنجا ساڵەی میسرییە دانیشتووی وڵاتێکی کەنداوە ھاوسەری خاشقچی بووە ،ئەویش ھەواڵی نھێنی ھاوسەرگیریەکەی خۆیی لەگەڵ جەمال خاشقچی ئاشکرا کرد ، ھەموو ئەو بەڵگانەی کە پیویستن بۆ راستی و دروستی وتەکانی بۆ ڕاگه‌یاندن خسته‌ ڕوو .

رۆژنامەی ئەرئەمی میسری درێژەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ خاتوو حەنان بڵاوکردووەتەوە وھاوسەرگیریەکەی نیوان (حه‌نان و خاشقچی) شەرعی وبه‌ پێی داب و نه‌ریتی ئاینی بووە، خاتوو حه‌نان ده‌ڵێت :” پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاشقچی لە سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئەنجام دراوە”.

لای خۆیه‌وه‌ ڕۆژنامەی واشنتن پۆستیش تەواوی بەڵگەکانی هاوسه‌رگیری ( حه‌نان و خاشقچی) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و ئاماژەی به‌ پرۆسەی ھاوسەرگیرییه‌كه‌ داوه‌و هاوكات باس له‌ هه‌بوونی سێ هاوژینی تری جمال خاشقچی ده‌كات كه‌ ھاوسەری بوون .

سه‌رچاوه‌ :

Washington Post

Erem News

Back to top button