مه‌سروور بارزانی پێشوازی له تۆماس گارێت كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا كرد

ئه‌مڕۆ 18ی11ی2018، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له تۆماس گارێت كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا كرد.
له دیدارێكدا، وێڕای تیشكخستنه سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، ئازادی ئایینی و ره‌وشی ئاواره‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تاوتوێ كران و زیاتركردنی فریاگوزارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ئاوارانه جه‌ختی لێكرایه‌وه،كه به هۆی توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه.
لای خۆیه‌وه گارێت سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌به‌رامبه‌ر حه‌وانه‌وه و ئاسانكاری كردن بۆ ئاواره‌كان و ئاماژه‌یدا به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م ئاینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی به‌رز نرخاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر ره‌وش و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بۆ زێدی خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی و ئاسایشیان بكرێت به گرینگ زانرا.