هێمن شێخانی :یه‌كێتی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی خستووه‌ته‌ خزمەتی بنەماڵەی تاڵەبانی

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە ھەولێر، ڕاگەیاند: ”ئەگەر بەشداری لە حکوومەتدا بکەین، ئەوا پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت بە ئیستحقاقی خۆمان دەزانین و داواشی دەکەین، ئەگەر سەرۆکی حکوومەت یەک جێگریشی ھەبێ، هەر داوای ئەو پۆستە دەکەین“.

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ده‌ڵێت :” لە ڕابردوودا ئەو پۆستە لە دەستی یەکێتی دا بووە و ھیچ خزمەتێکی پێ نەکردووە، بەڵام ”ئەگەر ئەو پۆستە بکەوێتە دەستی ئێمە، ئەوا پێموایە ڕاستیی کارەکانی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکوومەت بۆ ھاووڵاتییان دەردەکەوێت کە لە ڕابردوودا ھیچی نەکردووە و ڕاستگۆش نەبووە لەگەڵ کارەکانی دا“.

بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە ھەولێرده‌شڵێت:” ئەگەر گۆڕان پۆستەکە وەربگرێت، ئەوا دەیخاتە خزمەتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، چونکە ”یەکێتی خستوویەتیە خزمەتی بنەماڵەی تاڵەبانی“.

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە ھەولێر،گوتیشی :” لەبەر ئەوەی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانییە، یەکێتی لەوێ ململانێیەکی زۆری گۆڕان دەکات، چونکە لە دەسەڵاتی گۆڕان دەترسێت ، بەشێکی زۆری ئەندامانی گۆڕان پێشتر لە ناو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە ھاتوونەتە دەرەوە، بۆیە ”ئێستا پڕۆژە و بەرنامەی گۆڕان بە بەراورد لەگەڵ بەرنامە و کاری یەکێتی، جیاوازیی زۆری هەیە، چونکە یەکێتی ھەمیشە ھەوڵی قۆرخکاری دەدات“.

Back to top button