سلێمانی به‌شه نه‌وتی سپی ماڵان زیاد ده‌كرێت
رێکەوت زەکی، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتیی راگەیاند: “بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی بۆ ۳ هێندە زیاد کراوە و پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بە شێوەیەکی خێراتر بەڕێوە دەچێت”.
ئەندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتیی گوتیشی: “بەشە نەوتی سپیی هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی لە ۱۸۰ هەزار لیترەوە بۆ ۵٤۰ هەزار لیتری ڕۆژانە زیاد کراوە، بیگومان ئەوەش دەبێتە هۆی خێراترکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی و دەتوانرێت تا سەرەتای مانگی ۱۲ەوە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر سەرجەم ۱۰ قەزاکەی پارێزگای سلێمانی و شارۆچکەی شارباژێردا دابەش بکرێت”.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌سیب به‌رێوه‌به‌رى گشتى سوته‌مه‌نى سلێمانى گووتی :” نه‌وته‌كه به قۆناغ قۆناغ دابه‌ش ده‌كرێت و له ئێستادا گه‌یشتووین به مه‌ڵبه‌ندى ۹ و به‌سه‌ر ماڵه‌كانى ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا دابه‌شى ده‌كه‌ین”.
به‌پێى زانیارییه‌كان رێژه‌ى ناردنى نه‌وتى سپى له به‌غداوه بۆ سلێمانى زیادى كردووه و ئه‌گه‌رى هه‌یه له ماوه‌ى ۱۰ رۆژى تردا دابه‌ش كردنى نه‌وت به‌سه‌ر هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى ۹ و ۱۰ كۆتایى پێ بێت و دواى ته‌واو بوونى سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانیش دووباره له مه‌ڵبه‌ندى ۱ ه‌وه ده‌ست ده‌كرێته‌وه به دابه‌ش كردنى نه‌وت.