ھاوسەرۆکی پژاك داوای چهك داماڵین دهكات
سیامەند موعینى هاوسەرۆکى پارتى ژیانى ئازادی کوردستان (پژاک) لە لێداونێکیدا بۆ واڵی -روناھی – سەبارەت بە ئایندەی سەربازی پارتە سیاسی و ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی رۆژھەڵات، ڕایگهیاند:” دەبێت ئەو پارتانە چەکەکانیان دانێن و بەشداری ھیچ ھێرشێک دژی کۆماری ئیسلامی نەکەن و چیدی ھێرشی چەکداری بۆ سەر رژێمی ئێران ئەنجام نەدەن چونکە لە بەرژەوەندی دەوڵەتانی ئیمپریالی داگیرکەرە و ھیچ سوودی بۆ مافەکانی کورد نیە لە ئێران چاتەسەریش بە پیرەوە ھاتنی گەڵالەنامە سیاسیەکەی ئێمەیە “.
سەبارەت بە پێشهاتەکانى ئەمدواییەیى رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران ، سیامهند موعینی هاوسەرۆکى پژاك، دەلێت :” ئێستا ئێران لە ژێر فشارێکی سەختی ئابووری ئەمریکایە وچارەسەری راستەقینە گورینی رژێمی ئێرانه دوور لە جەنگ و ھێرشی سەربازی ، دەبێت چڤاتی کوردستانی خەبات بۆ پێکەوە ژیانی سیاسی و مافە مەدەنیەکانی گەل بکەن لە چوارچێوەیەکی سوسیالستی و دیموکراسی مۆدێرندا دوور توندووتیژی و جەنگ” .
سیامەند موعینى هاوسەرۆکى پژاك پێشتریش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كهناڵی ANF-NWES ئاشكرای كردبوو کە پژاک لە رووی فکر و ئایدۆلۆژییەوە لەگەڵ پەکەکە و پەیەدە هاوفكرو هاودیدن و هاوكارو ههماههنگی یهكتر دهكهن .