پۆليسى به‌سره: له %80ى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێن
لەگەڵ ئەوەی ئێران بەردەومە لە دەست تێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی عێراق, لە ئێستادا ئێران لە رێگای دەروازە سنورەیەكانی لە گەڵ شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەردەوامە لە هاوردەكردنی مادە هۆشبەرەكان و ل عێراقەوە گواستنەوەی بۆ وڵاتانی دیكەی ناوچەكە, بەرێوەبەری پۆلیسی بەسرەش دەلێت:” لە %80 ماددە هۆشبەرەكان لە ئێرانەوە دەهێنرێتە ناو عێراق.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی به‌سره، ره‌شید فله‌ییح، رایگه‌یاند، له %80ی مادده‌ی هۆشبه‌ری پارێزگاكه له سنووری ئێرانه‌وه هاورده‌ی عێراق كراوه و له %20یشی له رێگه‌ی كوه‌یته‌وه هاتووه‌ته به‌سره.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، فله‌ییح گوتی: فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێككه‌وتوون، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فراوان بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش له ناوچه سنوورییه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه به درێژایی 94 كیلۆمه‌تری سنووری عێراق و ئێران ئه‌نجام ده‌درێت.