لە ئاكامی تەقینەوەیەك لە تكریت 21 كەس بوونە قوربانی

 

 

لەگەڵ ئەوەی داعش هەڕەشەكانی لە ناوچە سنوریەكانی عێراق زیاتر بووە, ئێستا مەترسی زۆری لەسەر شارەكانی خواروو ناوەڕاستی عێراق دروستكردووە لە چەندین ناوچە تەقینەوەو تیرۆركردنی كەسایەتیەكان بەردەوامی هەیە, ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە تكریت 21 كەس كوژراو بریندار بوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی بەهێز لە ناوەڕاستی شاری تكریتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، كە لەڕێگەی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراوەوە ئەنجامدرا، 21 كەس كوژران و بریندار بوون.

وەك لە راگەیەندراوەكەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیدا هاتووە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان لە تەقینەوەكەدا 5 كەس گیانیان لەدەستداوە و 16ی دیكەش بریندار بوون، پێشبینیش دەكرێت لە داهاتوودا بەهۆی سەختی برینی بەشێكیان ژمارەی گوژراوان بەرز بێتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، تەقینەوەكە لە شەقامی پزیشكان ئەنجام دراوە و سەرجەم قوربانیان لە ریزەكانی سڤیلن.

تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.

 

Back to top button