پەرلەمانتارێكی یەكێتی: رێكەوتنی هەولێر و بەغدا لە بارەی نەوتی كەركووك رێگری لە بە قاچاغبردنی نەوتی شارەكە دەكات

 

دوای ئەوە بە هۆی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و داگیركردنی كەركووك و ناوچە كوردستنایەكانی دیكە لە لایەن حەشدی شەعبی, هەناردەكردنی نەوتی كەركووك لە رێگای هەرێمی كوردستان وەستێنرا, بەڵام دوای ساڵێك لە راگرتنی، بەپێی رێككەوتنێكی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، هەناردەكردنی نەوتی كەركووك لەڕێگەی بۆری كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێكردەوە. لە قۆناخی یەكەمدا رۆژانه 50 بۆ‌ 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەدەكرێت, پەرلەمانتارێكی یەكێتش دەڵێت:” بە هەناردەكردنی نەوتی كەركووك لە رێگای كوردستان رێگری دەكات لە بەقاچاغبردنی نەوت.
رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت “یەكێك لەلایەنە بەسوودەكانی رێككەوتنەكە ئەوەیە پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق باش دەبێتەوە و هەردوولا سودمەندی ئابووری دەبن. خاڵی دووەمیشی ئەوەیە فرۆشتنی نەوت لەڕێگەی حكومەت و دەوڵەتەوە دەبێت و رێگەی بە قاچاخبردن دادەخات و ‌چیدیكە نەوتی كەركووك بە قاچاغ نابرێت”.

كەركووك خاوەن نۆ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگه، رۆژانە توانانی بەرهەمهێنانی نزیكەی‌ 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و لەوەش نزیكەی 300 هەزار بەرمیلی بۆ پاڵاوگەكانی عێراق تەرخانكراوە، 100 هەزاریشی بەچاودێری كۆمپانیای سۆمۆ و لەڕێگەی بۆری كوردستان هەناردەدەكرێت و دەفرۆشرێت.

Back to top button