عادڵ عەبدولمەهدی و فوئاد حسێن لە بارەی پرسی بودجە لەگەڵ لێژنەی تایبە بە بودجە كۆبوونەوە

 

لەگەڵ ئەوەی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2019ی عێراق نیگەرانی چەند لایەنێكی سیاسی و پارێزگایەكی لێكەوتەوە بە تایبەت هەرێمی كوردستان, لە ئێستادا وەزارەتی دارایی كۆبوونەوەكانی چڕكردوونەتەوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی بوودجە بۆ ئەم مەبەستە سەرۆك وەزیران و جێگی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كارووباری دارایی, لەگەڵ لێژنەی تایبەت بە بوودجە كۆبوویەوە.

بە پێی راگەێندراوێكی نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كارووباری ئابووری, ئەمڕۆ بەئامادەبوونی د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران – وەزیری دارایی بەشداری لەكۆبوونەوەیەك كرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بەشێك لە بڕگەكانی ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە بودجە كە لەلایەن حكومەتەوە پێكهێندراوە.
هەروەها لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە:” ئەم لیژنەیە چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لەپارێزگاران وسەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ودەستە ودامەزراوەكانی حكومەت ونوێنەرانی هەرێمی كوردستان گرێداوە بەمەبەستی ئاگاداربوون لەپێداویستیە راستەقینەكانیان .
شیاوی باسە د. فوئاد حوسێن لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەبوو كە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاساكە كرا وگوێبیستی تێبینیەكانی دەستەی سەرۆكایەتی وئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی نوێنەران بوو وچەندین تێبینی وبۆچوون لەم كۆبوونەوەیەدا ئاڵوگۆڕ كران.
هاوكات حكومەتی عیراق دووپاتی دەكاتەوە كە لەم كابینەیەی دا پشتی بە بەرنامەیەكی پتەو بەستووە بۆ بەهێزكردن وپێشخستنی بواری ئابووری لە عیراق ودابینكردنی خزمەتگوزاری ودەرفەتی وەبەرهێنان.

Back to top button