پەرلەمانتارێكی فەتح: پێویستە بەپێی دەستور پشكی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بدرێت

 

دوای ئەوەی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2019ی عێراق نیگەرانی چەند لایەنێكی سیاسی و پارێزگایەكی لێكەوتەوە بە تایبەت هەرێمی كوردستان,.ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كوتلەی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، پێویستە كێشەكانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن و پشكی هەرێم لە بودجەدا تەرخان بكرێت.

ئەحمەد كینانی، نوێنەری كوتلەی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، كوتلەكەیان پێشوازی لە هەر رێككەوتنێكی هەولێر و بەغدا بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان دەكات.

ئەو پەرلەمانتارەی فەتح گوتیشی: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2019 پشكی خۆی بەپێی دەستوور ببات و كێشەكانیش بەپێی دەستوور لەنێوان هەردوولادا چارەسەر بكرێن.

لەبارەی كاندیدكردنی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو نوێنەرەی كوتلەی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، ئەگەر عادل عەبدولمەهدی داوای گۆڕینی كاندیدەكەیان لێبكات، ئەوا ئامادەن فالح فەیاز بە كاندیدێكی دیكە بگۆڕن.

Back to top button