فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی: هێزە ئەمریكیەكان تەنگیان پێهەڵچنیوین, سوكایەتیمان پێدەكەن
دوای ئەوەی ئەمریكا لە چوارچێوەی سزاكانی بڕیاری بڕینی دەستی ئێرانی دا لە عێراق و ولاتانی دیكەی ناوەچەكە, بۆیە لەئێستادا فشارەكانی بۆسەر حەشدی شەبی زیادكردووە, فەرماندەیەكی میلیشیای حەشدی شەعبییش رایگەیاند هێزەكانیان لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن هێزەكانی سوپای ئەمریكاوە سووكایەتیان پێكراوە.
قاسم موسڵیح فەرماندەی پرۆسەكانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای ئەنبار دووپاتی لەسەر هاوئاهەنگیكردنیان لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراق كردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا كە هێزە ئەمریكیەكان تەنگیان پێهەڵچنیون و سووكایەتیان پێدەكەن.
موسڵیح بەمیدیاكانی عێراقی راگەیاندووە كە لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی فڕۆكەخانەی ئەبو رەزا بەلداوی، بۆ ئەوەی ئەمریكیەكان بیكەنە بنكەی سەربازی، هێزە ئەمریكیەكان سووكایەتیان بەمیلیشیاكانی حەشد كردووە و گەمارۆیان داون.
لای خۆیەوە بنكەی راگەیاندنی میلیشیای حەشدی شەعبییش ئاشكرای كردووە “هێزە ئەمریكیەكان هەوڵی زۆر دەدەن بۆ تەنگهەڵچنین بەهێزەكانمان، بۆ ئەوەی كێشەمان بۆ دروست بكەن، لەمبارەیەوە دەستێوەردان لە كاروبارەكانمان دەكەن، ئێستەش گەمارۆی فڕۆكەخانەی ئەبو رەزا بەلداوییان داوە و دەیانەوێ بنكەی سەربازی تێدا دامەزرێنن”.
میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەوە نیگەران بوون كە هێزەكانی ئەمریكا بەنیازن بنكەی سەربازی لە رۆژئاوای ئەنبار لەسەر سنووری عێراق و سووریا دامەزرێنن.