گۆڕان كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ گۆڕان پاش پێنج ساڵ بریاری داوه‌ كه‌ له‌ سێ مانگی داهاتوو كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی په‌یره‌وه‌ی ناوه‌خۆ گۆڕان ده‌بێت چوار ساڵ جارێكی كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت به‌ڵام پاش مردنی نه‌وشێروان مسته‌فا كێشه‌ناوه‌خۆیه‌كانی ئه‌م حزبه‌، له‌ په‌ره‌سه‌ندن دابوو، بۆیه‌ نه‌توانراوه‌ تاوه‌كو ئێستا كۆنگره‌ ببه‌ستێت”.

له‌گه‌ڵ دروست بوونی گۆڕان ئه‌م حزبه‌ به‌ ره‌خنه‌ و  په‌نجه‌ خستنە سەر کەموکوڕییەکان دەستی بە بەرنامە سیاسییەکانی کرد و ئومێدی لەلای بەشێك لە ھاووڵاتییان ھەڵچنی، بەڵام ھەڵوێستە ناڕوونەکانی ئەم ساڵانەی دوایی، بزووتنەوەکەی بە دۆخێکی خراپدا برد و توڕەیی دەنگدەرانی گەیاندە لووتکە. مانگێك پێش ئێستا جڤاتی نیشتمانی سێ مانگی دیاریکرد تا کۆنگرەی دووەم ببەستن و کۆتایی بەو کییشانە بینێت کە دووچاری بزووتنه‌وه‌ بووە، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ش رێبوار ئەحمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان به‌كه‌ناڵی كوردستان 24ی راگه‌یاندووه‌” بڕیارمانداوە كە ھەڵبژاردنی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان بكرێت و لە ھەمانكاتدا كۆبوونەوەی گشتی یان كۆنگرە بكرێت، ئەو بابەتە بڕیاری لەسەر دراوە و كۆتایی ھاتووە”.

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان به‌هه‌مان كه‌ناڵی راگه‌یاندووه‌” كۆمەڵێك لیژنەمان دروستكردووە، بۆ ئەوەی تاوتوێی بارودۆخی ناوخۆ بكەین و كۆنگرە ببەستین، لە سەرەتای مانگی 1ی ساڵی داھاتوودا ھەم ھەڵبژاردنە ناوخۆییەكان دەكەین و ھەمیش كۆنگرە دەبەستین، رەنگە ھەندێك لە بڕگە و مادە دەستوورییەكەشمان دەستكاری بكەین”.

Back to top button