كاره‌با زیاد ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با له رێگای غازه‌وه له بری گاز ئێستا بره‌كه‌ی بۆ سه‌ر تۆری نیشتمانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه‌و هه‌ر پارێزگایه‌كیش به‌پێی رێژه‌ی خۆی بڕه زیاده‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش رێژه‌ی كاره‌با له كاتژمێره‌كاندا به‌رز ده‌بێته‌وه، وه‌زاره‌تی كاره‌باش ده‌لێت تا سێ مانگ بۆ چوار مانگ قۆناغ به قۆناغ ئه‌م زیادهكارهبایه به‌سه‌ر شاره‌كان زیاد ده‌كه‌ین”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، لەوکاتەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی گۆڕینی بەرهەمهێنانی کارەبای لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی گازەوە گۆڕی بۆ غاز، پلانەکە سەرکەوتووبووە لەبەرئەوەی هەم تێچووەکەی کەمترە، هەم بڕەکەی و هەمیش لەڕووی ژینگەییەوە گونجاوترە، بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، کارەبای هەرێمی کوردستان بەیەک تۆڕ بەستراوەتەوە، زیادبوونی کارەبا لەسەر تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان بە بڕی 1100 مێگاوات زیادیکردووە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان” پشکی پارێزگاکان لە دابەشکردنی بڕی کارەبا لە تۆڕی نیشتمانییەوە 34% بۆ پارێزگای سلێمانی دەبێت، نزیکەی 40% بۆ پارێزگای هەولێر، 24%ـی بۆ پارێزگای دهۆک و 4-5% بۆ گەرمیان دەبێت، واتە هەر زیادبوونێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا بڕەکە بۆ هەمووان وەکو یەک زیاددەبێت.