به‌ڤیدیۆ: خراپترین قسەی بازاری تێدایە بزانە چۆن وەڵام دەداتەوە

خواكوڕك
رۆژى پێنجشه‌ممه 27/10/2016، له ميانى به‌شداريكردنى له پانێلێكى ديدارى مێريدا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختيار هێرشيكرده سه‌ر يوسف محه‌ممه‌د و به هۆكارى سه‌ره‌كى قه‌يرانه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان تۆمه‌تباری كرد، له وه‌ڵامدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خراپترین قسه‌كانی بازاڕ ئاراسته‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌كات.
مه‌لا به‌ختيار به‌رپرسى ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسى يه‌كێتيي و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو، ره‌خنه‌ى له فراكسيۆنه‌كانيان و گۆڕان گرت، كه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌كته‌بى سياسى بڕياريانداوه.
كه‌ناڵی كه‌ى ئێن ئێنی زمانحاڵی بزووتنه‌وه‌كه له توێى هه‌واڵه‌كانى ئه‌مشه‌ويدا راپۆرتێكى په‌يامنێرێكى بڵاو كرده‌وه، له ژێر ناونيشانى وه‌ڵامى گۆڕان بۆ مه‌لا به‌ختيار.
وه‌ڵامه‌كه به‌زمانێكی توند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ناوه‌سراوه و تیایدا هاتووه، “ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجار و یه‌ك ده‌قیقه‌ی تر له‌ژێر نسێی یه‌كێتی قوڕ باقه ئاسا له گۆمی لیخنی ناخی خۆته‌وه مل ده‌ر بهێنێ و به‌قیڕه‌ی ناوه‌خت ئارامی سلێمانیمان لێتێك بده‌ی، وه‌ك خۆت بێده‌نگ ده‌كرێی”.