پارتی سێهه‌مین وه‌زاره‌تی له به‌غدا مسۆگه‌ر كرد
پارتی دیموكراتی كوردستان به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و شایسته‌كانی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن داوای سێ وه‌زاره‌ت له حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر دا دوو وه‌زاره‌تی لهحكومهتهكهدا جێگركراوهو له ئێستاشدا سێهه‌مین وه‌زاره‌ت بۆ پارتی مسۆگه‌ر كراوه”.
له كۆی 14 وه‌زاره‌تی، پارتی دیموكراتی كوردستان دوو وه‌زاره‌تی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌رۆژی ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٨، ١٤ وەزارەت لە حکوومەتی نوێی عێراق متمانەیان پێ درا و ٨ وەزارەتیش بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکان لەسەر یەکلاکردنەوەیان، مانەوە، پارتی له هه‌شت وه‌زاره‌تی متمانه‌پێدراو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتووه” له ئێستاشدا كۆچ و كۆچبهرای عێراقی مسۆگه‌ركردووه”.
دڤپان سه‌یری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه”پارتی لەسەر هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سورە و بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، بۆ ئەو مەبەستەش سیڤیی کاندیدەکەیان پێشکەش بە د. عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.باسیشی لەو دەنگۆیانە کرد کە ئاماژە بە پێدانی پۆستی وەزارەتەکانی عادل عەبدولمەهدی بە پێکهاتەکان دەکەن و ڕای گەیاند: ”ئێمە لەگەڵ ئەوەین کە مافی پێکهاتەکان بدرێت، بەڵام نابێت لەسەر حیسابی پشکی پارتی بێت“.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، کورد لە حکوومەتەکەی عەبدولمەهدیدا سێ وەزارەتی دەبێت و ئەگەرەکان زۆرن کە هەرسێ وەزارەتەکە لەلایەن پارتییەوە وەربگیرێن، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە پۆستی وەزارەتی دادی عێراقی گەرەنتی کردووە، لەمبارەیەشەوە ڤیان سەبری تەداخولی حزبەکانی دیکە و حەقەکانیان ناکەین“.