حشدی شه‌عبی رێگری له فرۆكه‌ی ئه‌مریكی ده‌كات بنیشێته‌وه و هه‌ره‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سكای پرێسی عێراقی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له ئه‌نبار چوونه‌ته ناو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌بو ره‌زا ئه‌لبه‌لداوی و رێره‌وی فرینی فرۆكه‌یان له بنكه‌كه گرتووه و رێگا به‌دابه‌زینی هیچ فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌و سهرازگهیه ناده‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێزەکانی ئەمریکا بەنیازن ئەو بنکە سەربازییە بۆ هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەکار بهێنن”.
بەڵام حەشدی شەعبی پێی وایە ئەمریکییەکان لەو بنکەیەوە هاوکاریی شانە نووستووەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکەن بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی”.
میدیا عێراقیه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی، کە لە دەوروبەری سەربازگەکە جێگیر کراون، هۆشدارییان داوەتە ئەمریکییەکان و رایانگەیاندووە، هەر فڕۆکەیەکی ئەمریکی هەوڵی نیشتنەوە لە سەربازگەیە بدات، لێی دەدەن.