بۆ ده‌ربازبوون له كێشه ناوخۆییه‌كان گۆڕان كۆنگره ده‌به‌ستێت

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان هه‌ر چوار ساڵ جارێك ده‌بێ کۆنگرە ببەستێت، بەڵام بەھۆی کێشە ناوخۆییه‌كانیه‌وه پێنج ساڵه کۆنگرەی نه‌به‌ستووه ، بۆ ده‌ربازبوون له كێشه ناوخۆییه‌كانیان بریاریانداوه كۆنگره ببه‌ستن .
كێشه و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ى ئایار‌و ۳۰ـی ئه‌یلول، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن،جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ناو یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
رێبوار ئەحمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان راگەیاند: “بڕیارمانداوە كە ھەڵبژاردنی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان بكرێت و لە ھەمانكاتدا كۆبوونەوەی گشتی یان كۆنگرە بكرێت، ئەو بابەتە بڕیاری لەسەر دراوە و كۆتایی ھاتووە”.
لای خۆیه‌وه خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان دەڵێت: “كۆمەڵێك لیژنەمان دروستكردووە، بۆ ئەوەی تاوتوێی بارودۆخی ناوخۆ بكەین و كۆنگرە ببەستین، لە سەرەتای مانگی ۱‌ی ساڵی داھاتوودا ھەم ھەڵبژاردنە ناوخۆییەكان دەكەین و ھەمیش كۆنگرە دەبەستین، رەنگە ھەندێك لە بڕگە و مادە دەستوورییەكەشمان دەستكاری بكەین”.
مێژووی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆ مانگی چواری ساڵی ۲۰۰۹، کە ئەوکات بزووتنەوەکە وەك قەوارەیەکی سیاسی و لیستێک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان قبوڵکرا و بە نووسراوی ژمارە ۱۳۳۸۲ لە ۳۱ی۵ی۲۰۱۸ مۆڵەتی کاری فه‌رمی حزبایەتی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمەوە پێدرا.