بەبەڵگەوە: سێ لایانەكەی هاوپەیمانی گۆڕان یوسف محمەد بەهۆكاری پەكخستنی پەرلەمان دەزانن

خواكوڕك
 
لە گرتە ڤیدیۆیەك كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك بڵاو كراوەتەوە سێ لایانەی هاوپەیمانی گۆڕان كە لە 23ی حوزەیران بەیەكەوە پرۆژەیان بۆ هەموواری یاسای سەرۆكایەتی پێشكەش كرد، كە بوە هۆكاری تێكچوونی یەكرێزی هێزە سیاسیەكان و پەكخستنی پەرلەمان، یوسف محمەد بە بەرپرس دەزانن لەو دۆخە.
 
لە گرتە ڤیدیۆیەكە دا عەلی باپیر و موسەننا ئەمین ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو و مەلا بەختیار هەرسێ كەس كە بەناوی یەكگرتوو و یەكێتی و كۆمەڵ قسە دەكەن هەرسێكیان یوسف محمەد سەرۆكی پەرلەمانی لەكارخراو، تۆمەتباردەكەن بەم دۆخەی لەكوردستاندا دروست بووە.
 
پاش ئەوەی مەلا بەختیار كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەوتارێكی دا لە دیداری میری پێشكەشی كرد، یوسف محمەدی تومەتبار كرد لە پەكخستنی پەرلەمان و ئەو دۆخەی كوردستان، میدیای گۆڕان بەزمانێكی بازاری تووند وەڵامی دایەوە بەڵام خواكوڕك راستی ئەو قسە دەسەلمێنێت، كە دوو لایانە ئیسلامیەكەش هەمان قسەی مەلا بەختیاریان گرووە.
Back to top button