یهكێتی پۆستی جێگری سهرۆكی حكومهت پشكی ئێمهیه گۆڕان بۆئێمه نهبێت بهشداری حكومهت ناكهین
گۆران داوای جیگری سهرۆكی حكومهت دهكات و به پشكی خۆی دهزانێت ،لای خۆیهوه یهكێتیش داوای ههمان پۆست دهكات و قبولی نییه ئهو پۆسته بۆ گۆران بێت .
لهبارهی پۆستی جێگری سهرۆكی حكومهتهوه لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی ڕاگەیاند: ”ھەرچەندە من نامەوێت بێمە ناو وردەکاریی ئەو بابەتە، بەڵکو بۆ شاندی دانوستاندنی یەکێتی بەجێ دەھێڵین، بەڵام پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەک پشک و ئیستیحقاق ھی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، چونکە ھێزی دووەمین“.
پێشتریش هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕایگەیاندبوو” کە ئەگەر سەرۆکی حکوومەت یەک جێگری هەبێت یاخود دوو جێگر، گۆڕان هەر داوای پۆستەکە دەکات.
بەڵام لەتیف نێروەیی باس لەوە دەکات کە ئەوان لەگەڵ بوونی دوو جێگر بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا نین و پێیانوایە ”ئەزموونێکی سەرکەوتوو نییە“.
به پێی زانیارییهكانی ” خواكوڕك” بزوتنهوهی گۆڕان بە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستانیان گوتووە لە حاڵەتی بەشداریكردندا، پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتمان دەوێ و بەبێ ئەو پۆستە ئاسان نییە چاوەڕێی بەشداری گۆڕان بكرێ.
سەركردەیەكی یەكێتیش دەڵێت ئەگەر پارتی سووربێت لەسەر دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆكی حكومەت “یەكێتی قوباد تاڵەبانی ناكاتەوە بە جێگری سەرۆكی حكومەت”.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەكی یەكێتییەوە دەستكەوتوون، ئەو حیزبە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی پێشوودا لەگەڵ پارتی، چەند جارێك جگە لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت، ناوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ناوخۆیان بردووە، بەڵام پارتی پێیگوتوون كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لای خۆی دەمێنێتەوە و لە بەرامبەر وەزارەتی ناوخۆشدا، ئامادەیە وەزارەتی پێشمەرگە بداتە یەكێتی، بەڵام ئەو وردەكارییانە هێڵراونەتەوە بۆ گەڕی دووەمی دانوستاندنەكان.