باڵهكانی یهكێتی له پێكهێنانی حكومهتدا ناكۆك و دژ بهیهكن
رۆژی شەشی ئەم مانگە، خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان یەكەمین دانیشتنی خۆی ساز كرد ،پەرلەمانتاران لەو كۆبوونەوەیەدا تەنیا سوێندی یاساییان خوارد و كۆبوونەوەكە بەكراوەیی ماوەتەوە تاوەكو لایەنە براوەكان رێكدەكەون.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دانیشتنەكەیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، بە بەرپرسانی گۆڕانیان گوتووە، بەشداریكردنی گۆڕان لە كابینەی نوێدا بۆ خۆی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێیە لە پەیوەندییەكان “پێمانخۆشە ئەم قۆناغە پێكەوە تێپەڕێنین”.
شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان گووتی: “دانیشتنێكی تێروتەسەلمان كرد، برایانی پارتی ویستی خۆیان دەربڕی كە ئەوان پێیانخۆشە بزووتنەوەی گۆڕان بەشداربێت لە حكومەت.
بەرپرسێكی یەكێتی وردەكاری زیاتری لهبارهی ههنگاوهكانی حزبهكهی ئاشكرا كرد و گوتی: “یەكێتی، قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت و رێواز فایەقی بۆ سەرۆكی پەرلەمان دیاری كردووە، بەڵام ئەگەر پارتی سوور بێت لەسەر ئەوەی حكومەت دوو جێگری هەبێت، قوباد تاڵەبانی كاندید نابێت بۆ جێگری سهرۆكی حكومهت”.
لەوبارەوە نووری حەمەعەلی ئەندامی سەركردایەتی پارتی گوتی، یەكێتی لەڕێی گوتەبێژی حیزبەكەیەوە بەشێوەیەك قسە دەكات كە یەكێتی چاوی لە ۵۰ بە ۵۰ بێت لە دابەشكردنی پۆستەكاندا :”بەڵام دەنگدەری پارتی ئەوە قبوڵ ناكەن”.
باڵەكانی یەكێتی ناكۆكن لەسەر دانانی جێگری سەرۆكی حكومەت ، بنەماڵەی تاڵەبانی پێداگیری لەسەر ئەوە دەكەن كە قوباد تاڵەبانی لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە ، هەرچی باڵی كۆسرەت رەسوڵە كە ئێستا لەگەڵ لاهور تاڵەبانی لە هەندێك مەسەلەدا هاوهەڵوێستن، دەیانەوێ كوڕی كۆسرەت رەسوڵ عەلی ببێتە جێگری سەرۆكوەزیران.
لە رۆژانی داهاتوو سەركردایەتی پارتی كۆدەبێتەوە و شاندی پارتی وردەكاریی گفتوگۆكانیان دەخەنەڕوو. دواتر بۆچوونی فەرمی و كۆتایی پارتی ئامادە دەكرێت و شاندێك بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ دانوستاندن جارێكی دیكە دێنەوە سلێمانی. پلانی پارتی ئەوەیە كە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و بەر لە ساڵی تازەش حكومەت پێكبهێنرێ.