حاكم زاملی :له‌ چه‌ند شارێكی عێراق و سلێمانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌چێندرێت

ژمارەیەکی زۆری قوتابییانی قوتابخانە ناوەندی و ئامادەییەکان و زانکۆکان له‌ شاری به‌سره‌ تووشی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بوون.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبی یه‌ لە ڕاپۆرتێكیدا له‌ زاری حاکم زاملی، سەرکردە لە رەوتی سەدر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ، بڵاوی کردووەتەوە، سەرچاوەی سەرەکیی ئەو ماددە ھۆشبەرانەی لە عێراق بڵاو بوونەتەوە، ئێران و ئەفغانستانە.

حاکم زاملی بۆ مالپه‌ری ئه‌لعه‌ره‌بی یه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ دوو ھەزار و ٦٥٠ کەس بەھۆی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان لە بەسرە دەستگیر کراون و سزای یاسایی دراون، بەڵام بازرگانەکان دەستگیر ناکرێن، چونکە حزبە سیاسییەکانیان لە پشتە.

حاکم زاملی سەرکردەیەی رەوتی سەدر ده‌ڵێت :” بازرگانێکی عێراق بڕی ٥٠٠ کیلۆگرام ماددەی کۆکاینی لە ئیکوادۆر لەناو بارێکی مۆزدا حەشار دابوو و بارەکە دەستی بەسەردا گیرا، بەڵام ”بە ھەوڵی چەند لایەنێکی سیاسی، بازرگانەکە ئازاد کرا”.

ماڵپه‌ری ئەلعەرەبی یه‌ لە راپۆرتەکە له‌زاری حاكم زاملییه‌وه‌ ئاشکراشی کردووە، كه‌ لە پارێزگاکانی (دیالە، قادسییە و میسان) لە عێراق و (سلێمانی) لە ھەرێمی کوردستان، کێڵگە تایبەت کراوەتەوە و تێیدا جۆرەکانی (خەشخاش و قینەب) دەچێندرێن، کە دوو جۆری ترسناکی ماددە ھۆشبەرەکانن.

Back to top button