سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سهردانی عێراق دهكات
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رایگەیاند بڕیارە لە ماوەی داهاتوو سەردانی هەریەكە لە عێراق و ئەفغانستان بكات.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ (فۆكس نیوز) ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەكەی كرد و گووتی:” ئەمریكا ژمارەیەك سەربازی لە هەریەكە لە ئەفغانستان و عێراق هەیە منیش دەمەوێت وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان سەردانی سەربازانی وڵاتەكەم بكەم لە عێراق و ئهفغانستان.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامادەنەبوو كاتی سەردانەكەی بۆ ئەفغانستان و عێراق ئاشكرابكات، بەهۆی پاراستنی دۆخی ئەمنی، لەبەر ئەوەی یەكەم جاریەتی سەردانی ئەو دوو وڵاتە بكات لە ماوەی سەرۆكایەتی خۆیدا.