كهركوك به هۆی خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبهرهوه دزی و ڕفاندن و تیرۆر له زیادبوندایه

خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر کە بەسەرپەرشتی پاڤڵ تاڵهبانی و لاهورو ئاراس جهنگی و فەرماندە عەسکەرییەکانی نزیک لە بنەماڵەی تاڵەبانی خیانهتێكی گهورهی مێژوی سهدهی بیست و یهك بوو،كه لەماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێر سەرجەم ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم ڕادهستی ھێزه ئێرانی و میلیشیاكانی حهشدی شهعبی کرا، لهو خیانهتهدا زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار خێزانی کورد دەربەدەر و ئاوارە بوون بەشێکی زۆری ماڵی کورد سوتێندراو روخێندرا دەیان کارەساتی تر دەرھەق بەھاوڵاتیانی کورد کرا وەک دەست درێژکردنە سەر ئافرەتی کورد و سوکایەتی پێکردنو شكاندنی ئیرادهی کورد.
نەقیب گۆران عەبدوڵا، گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ڕاگەیاند: “تەنیا لە ماوەی مانگی ١٠ی ٢٠١٨ دا ١٥٩ ڕووداوی جۆراوجۆری ئەمنی ڕوویان داوهودوای خیانهتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی پێشوو دۆخەکە ئاڵۆزو خراپه، چونکە پێشتر بە ساڵێکیش بەڕادەی مانگێکی ئێستا ڕووداو ڕووی نەدەدا، چونکە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە خاڵەکانی دەرەوەی کەرکووک جێگیر کرابوون، هەورەها لەناو شاریش هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس جێگیر کرابوون”.
گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک دهڵێت: “حاڵەتەکان پێکهاتوون لە دزی، دزینی ئۆتۆمبێل، ڕفاندن، کوشتن، تیرۆر، هەڵکوتانەسەر ماڵان، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان حەشدی شەعبی و سوپا، حەشدی شەعبی و عەسائیب، حەشدی شەعبی و داعش”، ئەم حاڵەتانەش ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئێستا دۆخی ئەمنیی کەرکووک زیاتر ڕووی لە خراپی کردووە”.
نهقیب گۆران عهبدوڵا گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک گوتیشی: “ئەمڕۆ ١٩\١١\٢٠١٨ بە بڕیاری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک هێمای حزبی بەعس کە لە (چوار شمشێر) پێکهاتووە لە گەڕەکی عەرەفە دانراوە، ئەوەش پێشێلی یاسا و دەستوورە، چونکە پێشتر بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق، حزبی بەعس خرایە ناو لیستی ڕەشەوە، جگە لەوەش ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر د. نەجمەدین کەریم پارێزگاری شەرعیی کەرکووک ئەو هێمایەی لابرد”.