بە ڤیدیۆ: كچی بەرپرسێكی باڵای سیاسی خۆی دەتەقێنێتەوە

 

دوای ئەوەی هێزە ئەمینەكان ئاگاداری دەدەنە كچێك كە دەیویست خۆی لە نێو خالێكی پشكنینی پۆلیس بتەقێنێتەوە, كچەكە تەمەن 25 ساڵانەكە بە بێ‌ گوێدانە پۆلیس خۆی تەقاندەوە, پاشان دەركەوت كچیی بەر پرسێكی سیاسیە.

كارینا سپیریدۆنۆڤا وەك جیهادییەك بڕیار دەدات خۆی بە خاڵێكی پشكنین لە گرۆزنی پایتەختی چیچان بتەقێنێتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان هۆشیار دەبن و ناهێڵن زیانیان پێبگات.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەو ژنە كچی بەرپرسێكی سیاسی بووە و پێش خۆ تەقاندنەوەی 21 جار بە عەرەبی وتویەتی: “خودایە لێم خۆشبە”.

پۆلیس بڕوای وایە ئەو كچە لەلایەن داعشەوە “مێشكی شۆردرابێتەوە و بۆ ئامانجی خۆیان بەكاریان هێناوە”.

كەسوكاری ژنەكە دەڵێن، ئەو كچە پێشتر ئیسلامی نەبووە، بەڵكو جلی كورتی لەبەر كردووە و زۆریش حەزی بە كاری مامۆستایی كردووە، بەڵام لە ماوەی 3 ساڵدا لەلایەن مەلایەكی توندڕەو و مێردەكەی رێنمایی كراوە كە ببێتە جیهادیی و “گوناهەكانی پاكبكاتەوە”.جیا لە خۆی، خۆكوژەكە بە تەقینەوەكە كەسی دیكەی نەكردە قوربانی.

Back to top button