پسپۆڕێكی یاسای نێودەوڵەتی و جینۆساید: سیاسەتی حكومەتی ترەمپ بەرامبەر گەلی كوردستان لە ژێر پێداچوونەوەدایە

 

لەگەڵ ئەوەی كورد وەك هاوپەیمانی سەرەكی لە ناوچەكە دەناسرێنێرت, بەڵام لە سەرووبەندی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو كە حەشدی شەعبی و سپای پاسداران هێڕشیانكردە سەر هەرێمی كوردستان و بەشێكی خاكی كوردستانیان دگیر كیرد, شارەزایەكی یاسای نێو دەوڵەتی و جینۆ ساید دەڵێت:” سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر گەلی كورد لە ژێر پێداچوونەوەیە”.
جێنیفەر بریدن، پارێزەر و پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتی و جینۆساید، تەنیا سێ ساڵە هاتوچۆی هەرێمی كوردستان دەكات، ئێرە بە وڵاتی دووەمی خۆی ناودەبات. پێشتر لە واشنتن كاری لەسەر ئەوە كردووە كە حكومەتی وڵاتەكەی كۆمەڵكوژیی كوردی ئێزدی بە جینۆساید بزانێ, لە بارەی سیاسەتەكانی ئەمریكا بەرامبەر كورد پێی وایە لە ژێر پێداچوونەوە دایە.

هەروەها بریدن لە سەردانەكەی ئەمجارەیدا هاوكاری بۆ ئاوارە مەسیحییەكانی شەڕی داعش هێناوە، بەڵام هاوكات سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاریشە لەسەر رەوشی كەمینەكانی عێراق، بەتایبەتیش ئەوانەی لە پارێزگای نەینەواوە رایانكردووەتە كوردستان. بریدن دەڵێت “راستە كورد دەسەڵاتی بەسەر هەموو نەینەوادا نییە، بەڵام خۆ ئەو ناوچانەیان پاراستووە كە لەژێر كۆنتڕۆڵیاندان، یەكێك لە هۆكارەكانی بەرگریكردنی من لە كورد ئەوەیە كە دەبینم لێرە حكومەتێك هەیە دژایەتی كریستیانەكان ناكات”.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا دەڵێت:” ڤاتیكان و هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشیان هەیە، سەرەڕای ئەمەش كەنیسەی كاتۆلیكی تاوەكو ئێستا هیچ پەیامێكی بۆ پشتگیری لە خەڵكی كوردستان دەرنەكردووە، مافناسە ئەمریكییەكە هۆكاری ئەوە بۆ چەندین هێز و لایەنی دژی كورد دەگەڕێنێتەوە و دەڵێ: “تەنیا باسی ئەو هێزانە ناكەم كە دیارن، چەندین هێزی دیكەی دژە كورد هەن كە خاوەنی پارەیەكی زۆرن و هەندێكیان بە دیاریكراوی لە ئەمریكان. ئەوان قسە لەدژی كورد دەكەن و رەنگە ڤاتیكانیش نەتوانێ هیچ هەڵوێستێك لە بەرژەوەندی كورد دەرببڕٍێ. بەداخەوە، بەشێكی زۆری ئەم كێشەیە پەیوەندی بە سیاسەتەوە هەیە”.

جێنیفەر بریدن رەخنە لە میدیاكانی ئەمریكا دەگرێ كە نەیانتوانیوە هەموو وێنەی دۆخی مەسیحییەكان لە عێراق پیشانی خەڵكی ئەمریكا بدەن، چونكە لەو میدیایانە: “تەنیا باسی ئەوە دەكرێ كە لە عێراق مەسیحی هەن، بەڵام باسی ئەوە ناكەن بۆچی و چۆن مەسیحییەكان تاوەكو ئێستا لە باكووری عێراق پارێزراون”.

لە دوای گشتپرسییەكەی ئەیلولی ساڵی رابردوو و هێرشەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، یەكێك لە پرسیارە سەرەكییەكان لە هەرێمی كوردستان ئەوەیە سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بە كورد چییە. جێنیفەر كە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكادا هەیە و چاویشی بە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كەوتووە، دەڵێ: “هەڵوێستی ئیدارەی ترەمپ لەبارەی كوردەوە لە ژێر داڕشتنەوەدایە، ترەمپ كوردی خۆشدەوێ، خۆی و ئیدارەكەشی دەزانن كورد خەڵكانێكی باشن، بەڵام شتانێكی دیكە هەن كە ئەوان نایزانن و پێویستە بیزانن”.

مافناسە ئەمریكییەكە جەخت لەوە دەكاتەوە كە “كوردستان مافی یاسایی خۆی بوو گشتپرسی بكات”، بەڵام هاوكات باسی ئەوەش دەكات كە “لە ئەمریكا كۆمەڵێك شت دەبیستین راست نین، بۆ نموونە دەگوترێ‌ هەوڵی سەربەخۆیی كوردستان تەنیا بۆ دروستكردنی دەوڵەتێكی موسڵمانی دیكەیە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا كە دەبێتە مایەی ناسەقامگیریی زیاتر”. بەڵام جێنیفەر بریدن پێیوایە “ئەگەر كوردستان قەوارەیەكی خۆبەڕێوەبەری پارێزراوی نەبێ، هیچ مەسیحییەك لە عێراق نامێنێ”.

Back to top button